لە حەسەکە، شەداد و هۆل قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "چەسپاندن و بەهێزکردنی ئاسایش"، لە حەسەکە، شەداد و هۆل قەدەغەی ھاتوچۆیان ڕاگەیاندووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "چەسپاندن و بەهێزکردنی ئاسایش"، لە حەسەکە، شەداد و هۆل قەدەغەی ھاتوچۆیان ڕاگەیاندووە.
رۆژی ٢٧ی ئاب، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە هاوکاری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش، ئۆپەراسیۆنی "چەسپاندنی ئاسایش"ی لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بەتایبەتی لە دێرەزۆر دەستپێکرد.
ھاوکات لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆیان لە شاری حەسەکە و ناوچەکانی شەداد و هۆل ڕاگەیاندوە.
بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، "قەدەغەکردنەکە تا کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت".
ژ.ن