لە حەسەکە سەرجەم بینا حکومییەکان لەژێر کۆنترۆڵ وپاراستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بیناکانی کەرتی گشتی کە پێشتر لەدەست رژێمدابوون، دەپارێزن.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بیناکانی کەرتی گشتی کە پێشتر لەدەست رژێمدابوون، دەپارێزن.
دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمرۆ رژێمی سوریا رووخا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە لە بیناکانی فەرمانگەکانی کەرتی گشتی لە هەرێمی چوارگۆشەگیر ئەمنی جێگیر بوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەو بینایانەی پێشتر بەدەست رژێمەوەبوون، لەپێناو پاراستنی بەڵگەنامەکانی گەل و موڵکی گشتی دانیشتوانی هەرێمەکە، دەپارێزن.
هەروەها دوای راگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەو رێپێوانەی کە بریاربوو ئەمرۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە قامیشلۆ بەڕێوەبچێت، هەڵوەشێندرایەوە.