لە حەسەکە یادی شەهیدان بەرزڕاگیرا

بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە، بە مەراسیمێک یادی ٧٤ شەهیدی کردەوە کە لە شوێن و ساڵی جیاواز لە مانگی ئایار شەهیدبوون، بەڵێن دووپاتکرایەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەکەیان تا سەرکەوتن.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە، یادی ٧٤ شەهیدی کردەوە لە شەهیدانی هەسەدە و یەپەژە و یەپەگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دیسپلینی سەربازی.

بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکاری شەهیدان، مەراسیمەکە لە هۆڵی سەردەم لە گەڕەکی مەشرەفیەی حەسەکە بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، خەلیل مۆرۆ لە وتەیەکدا ئاماژەی کرد بە بەرخۆدانی مێژوویی شەهیدان لەپێناو ئازادی و پاراستنی خاکەکەیان. ڕوونی کردەوە: «شەهیدان هێڵی بەرخۆدانیان هەڵبژارد، لەپێناو ڕزگارکردنی گەلەکەمان لە ستەم و چەوسانەوە گیانیان فیداکرد».

لای خۆیەوە، فەرماندە لە مەجلیسی سەربازی حەسەکە، ئاڵا حەسەکە، گوتی: «شەهیدان بەنرخترین شتیان بەخشی لەپێناو ڕزگارکردنی خاکەکەیان لەدەستی دوژمنان، لەسەر بنەمای باوەڕبوونیان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان».

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، لە سینڤیزیۆنێکدا وێنەی ٧٤ شەهیدەکە پیشاندرا. 

ف.ق