لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا شەهیدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا، کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز و ٤١ هەمین ساڵیادی ڕۆژووی مردنی مەزن.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی بنەماڵەی مەجلیسی شەهیدان، عارف سەیدۆ، یادی شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی کردەوە، ئاماژەی کرد بە بایەخی ئەم بەرخۆدانە و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

عارف سەیدۆ گوتی: "ئەم ڕۆژە، ڕۆژی بەرخۆدانی گەلانی چەوساوەیە دژی زیهنیەتی دەوڵەت و داواکردنی مافە سەرەتایی و سرووشتییەکانیان، هەروەها ڕۆژی دانانی بناغەی پتەوی بەرخۆدان و خەباتی شۆڕشگێڕانە دژی زیهنیەتی پاشڤەڕۆیی و ناوەندگەرایی، سەرەتای شۆڕشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین".

لە کۆبوونەوەکەدا سینیڤزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز پیشاندرا.