لە کانتۆنی جزیر گەل دژی گۆشەگیریی ئیمرالی ڕێپێوانیان کرد

لە کانتۆنی جزیر گەل دژی گۆشەگیریی و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد"، دانیشتوانی شاری تل حەمیس لە کانتۆنی جزیر ڕژانە سەر شەقامەکان.

لەو چوارچێوەدا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان شەرمەزار کرد.

ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارت و ریش سپیەکانی عەرەب لە بەردەم ناوەندی هاتووچۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری تل حەمیس گردبوونەوە و دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.

گردبوونەوەیەک لە بەردەم داواکاری گشتی شارەکە بەڕێوەچوو. خالد ئەلنایف، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تل حەمیس قسەی کرد و وتی: "تاوانەکانی حکومەتی ئەردۆغان دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، دژی پێوەرەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤە، لێرەوە دەردەکەوێت کە ئەو ڕێکخراوانە و دەوڵەتانی سەرمایەداریی، لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوکارن."

پاشان شێخ نەواف فەرحان ئەلتایی بەناوی عەشیرەتی عەرەبی تاییەوە قسەی کرد و وتی: "بەسایەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە، کە ڕێبازی خۆشک و برایەتی و یەکسانی گەلانی بۆمان خوڵقاندووە، عەشیرەتەکانی کورد و عەرەب و پێکهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکگرتووانە پێکەوە دەژین."

هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ستار، ماویە ئەلحەدید، ڕایگەیاند، لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ژنان لە حکومەتی دەسەڵاتدارەکان ڕزگاریان بووە و عەقڵیەتی پیاوسالارییان لەناو بردووە و لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگایەتی دەکەن.