لە کانتونی جزیر مەراسیمی ٢شەهیدی قەسەدە بەڕێوە چوو
سامر عگلا ئیبراهیم، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا و عبدالحەکیم عەلوان شەهیدی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، یادی کرایەوە.
سامر عگلا ئیبراهیم، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا و عبدالحەکیم عەلوان شەهیدی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، یادی کرایەوە.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی کانتۆنی جزیر لە مەراسیمێکی جەماوەریدا شەڕڤانی قەسەدە (سامر عگلا ئیبراهیم)، کە لە ١٩ی نیسان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە گوندی تروازیە شەهید بوو بە بەخاکسپارد. هەروەها لە مەراسیمەکەدا بە شێوەی غیابی مەراسیمی یادکردنەوە بۆ عەبدولحەکیم عەلوان شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا شەهید بوو بەڕێوەچوو. شایانی باسە ڕێوڕەسمی هەر دوو شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شەداد بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان و دانیشتووانی شارەکەوە بەڕێوەچوو.
دوای خوڵەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی، محەمەد ئەل خەلیل ئەندامی کۆمیتەی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، قسەی کرد و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد.
محەمەد ئەل خەلیل ڕایگەیاند: "ئەو شەهیدانەی بۆ وڵاتەکەیان گیانیان بەخت کرد بۆ هەمیشە لە دڵماند دەمێننەوە، ئەگەر رەنج و تێکۆشانی شەهیدان نەبوایە، ناوچەکانمان نەدەپارێزران، وەسفی شەهیدان وەها ئاسان نیە، شەهیدان ئەو ئەستێرە گەشانەن کە ئاسمانی وڵاتەکەمان دەخەمڵێنن."
دواتر فەرماندە سەیف ئەل ئەسەر بەناوی ئەنجومەنی سەربازی شەدادەوە قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنیدا هە تا بەدیهاتنی خەونی شەهیدان درێژە بە ڕێبازی تێکۆشانیان دەدن.
پاشان، ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا. دواتر تەرمی شەهید سامر عگلا ئیبراهیم بە دروشم و تلیلیانی دایکان بەخاک سپێردرا.