لە کۆبانێ پێشانگایەکی کاری دەستی کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەسپێشخەریی وەقفی ژنی ئازاد، پێشانگای کاری دەستی بۆ کۆمەڵێک ژنی کۆبانێ کرایەوە.

وەقفی ژنی ئازاد لە ناوەندی شاری کۆبانێ، پێنجەمین پێشانگای کاری دەستی کردەوە، ساڵی پار لە هەمان بەروار پێشانگا کرایەوە. 

پێشانگاکە ئەو کارە دەستییانە دەگرێتەوە کە لە دەزووی بەکارهاتوو و کراتین و بەرد دروستکراون، لەگەڵ پیشاندانی تابلۆ و یاری مناڵان.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، چەندین جار بەرهەمەکانیان لە پێشانگاندا پیشانداوە و گوتی: «دەمانەوێت لەڕێگەی پێشانگا و کارە دەستییەکانەوە، زیاتر بایەخی وەقفی ژنی ئازاد بناسێنین. ئێمە زۆربەی بەرهەمەکانمان بە دەزوو و بەرد دروستدەکەین، ئەم بەرهەمە کۆنانە دووبارە ڕەونەقێک بە ژیان دەبەخشن و دووبارە شتێکی جوان پیشاندەدەن، داوا دەکەین هەموو ئەوانەی خاوەنی بەهرەی هونەریین، هونەرەکەیان پیشانبدەن تا پێکەوە کۆمەڵگە بەرەو پێش ببەین».

سبەی دووشەممە، چالاکییەکانی پێشانگاکە کۆتایی دێت.

ف.ق