لە کۆبانێ شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ بە درووشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز سەردەکەوین"، یادی شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی بەرزڕاگرت.

بە سەرپەرشتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی چاند و هونەری باقی خەدۆ لە شاری کۆبانێ خوێنرایەوە، هۆڵەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی ١٤ ی تەمموز ڕازێنرایەوە، خەڵکی شارەکە و ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کەسێتی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی فورات و بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی کۆبانێ ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان مۆم لە نزیک وێنەی شەهیدانی ١٤ی تەمموز داگیرسێنرا، پاشان سینفزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموزی پیشاندرا، تێیدا نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەخۆدەگرت دەربارەی شەهیدانی بەرخۆدانەکە و ڕۆڵیان لە دەسپێکی شۆڕشی ئازادی و بانگەوازی لەدایکبوونی گەلانی ئازادیخواز پاش سەردەمانێک لە وێرانکاری.

مەراسیمەکە بە گوتنەوەی درووشمی شۆڕشگێڕی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.