لە کۆبانێ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیانپێکرد

لە کۆبانێ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قۆناغەکانی خوێندنی ئامادەیی، ناوەندی و سەرەتایی دەستیانپێکرد.

لە کۆبانێ بۆ پۆلەکانی یەک تاوەکو ١٢ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیانپێکرد.

تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی ئامادەکراون، سەرەتا لە خوێندنگای شەهید هۆگر بۆ قۆناغەکانی ناوەندی، ئامادەیی و سەرەتایی دەستیپێکرد.

خوێندکاران رایانگەیاند، زۆر خۆشحاڵن لەبەرئەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردیە و قۆناغێکی دیکەی خوێندن دەبڕن.

ف.ق