لە کۆبانێ ژینا ئەمینی بە چالاکییەک یادکرایەوە

بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە، بە پێشەنگایەتی یەکێتیی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات، چالاکییەک بەڕێوەچوو.

بە پێشەنگایەتی یەکێتیی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات، بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئێران و دەسپێکردنی شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستی پێ کرد. لە چالاکییەکەدا گرووپی شەهید یەکتا سەر بە ناوەندی چاند و هونەری باقی خەدۆ شانۆیەکیان بە ناونیشانی "کەزێی ژن" پێشکەش کرد. لە شانۆکەدا سەرپۆشی ڕەش سوتێنران.

چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.