لە ٣ی حوزەیران محمەد سدیق ئاکش هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستگیرکرا و لە لایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە دەستبەرسەر شارەوانی جۆلەمێرگدا گیرا. لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ئەندام و بەڕێوەبەرانی دەستەی هەرێمی و شارەوانی کۆبانێ لە پێش بیانی شارەوانی کۆبانێدا بە خوێندەنەوەی ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی خۆیان پیشاندا.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن فەلەک یوسفەوە بە زمانی کوردی خوێندرایەوە تێدا ئاماژەی کرد بەوەی شارەوانییەکان لە دەرنجامی هەڵبژاردنەوە بە ئیرادەی گەل هەڵبژێردراون. گەل لە باکوور لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و جارێکی تر بە ئیرادەی خۆیان شارەوانیان بەدەسهێنا.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە ماوەیەکی کەمدا بۆ ڕزگاربوون لەو شکستەی تێیدان، دەستییان بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگدا گرت و بە پاساوی پشتگیریدان بە کۆبانێ، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محمەد سدیق ئاكشی دەستگیرکرد و سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. بەمەش هەوڵدەدەن دەنگی گەل کپکەن و ئیرادەی گەل دەستبەسەربکەن. بۆیە ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەریی هەرێمی لە کانتۆنی فرات و شارەوانی کۆبانێ پشتگیری لە گەلەکەمان لە باکوور دەکەین و بە هەموو شێوەیەک دەستبەسەرداگرتن شەرمەزاردەکەین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بانگەواز لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی لایەنگری مافەکانی مرۆڤ ئەرکی خۆیان لە لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی دیموکراسی لە تورکیادا جێبەجێبکەن. پشتگیری لە لایەنە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا بکەن."