لە مانگێکدا ٤٥ کەس لە عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ڕفێندراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە مانگی حوزەیراندا بەلانیکەمەوە ٤٥ کەسیان لە عەفرین ڕفاندووە و بەلانیکەمیشەوە ٩٠٠ داریان لە عەفرین بڕیوەتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی حوزەیران سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگ لە عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراودا، میت و چەتەکانی ئەل حەمزەت، چەتەکانی پۆلیسی سەربازی و فەیلق ئەلشام ١٤ کەسیان ڕفاندووە، ناوی هاوڵاتییە ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: حسین حاج هەنان (٣٠)، عومەر تاتۆز (٣٢)، فەرید عەبدولقادر (٣٣)، دلۆ عادل ئەریبۆ (٣٠)، باسل ئەحمەد ئەلحەسەن، حسین فەواز عەلی، نەزمی ئەکرەم رەشۆ،  بەحری ڕیاز حەمۆ، محەمەد ئیدریس حەسەن، فەوزی وەلید سوبحی، خەبات ئیسماعیل هەنان، عەبدولعەزیز بەتاڵ، عەلی عەبدۆ زیاد و جومعە ئەحمەد عەلی.

چەتەکانی ئەمشات، جەبهەی ئەلشامی و چەتەکانی پۆلیسی مەدەنی و پۆلیسی سەربازی بە پاساوی بێ بنەما لە ناوچەکانی شییە، شێراوا، بلبل و ماباتا ١١ کەسیان ڕفاندووە، کە ژنێکیشیان تێدایە. ناوی ڕفێنراوەکان ئەمانەن: عومەر بەکر ئەحمەد، خەلیل شێخۆ، عەبدۆ جیلۆ، محەمەد فەوزی، ئەمین مەنان مەنان، یاسر ساڵح، محەمەد ئەسەد قاسم، جەمیل عادل (٢٧) و مەسعود سامی مامۆ (٣٧) و شوکری مەحمود خەلیل (٤٢ ) و نەسرین محەمەد وەقاس.

چەتەکانی فەیلەق ئەلشام، چەتەکانی پۆلیسی سەربازی و چەتەکانی 'ئاسایشی سیاسی'، لە ناوچەی شێراوا ١٣ هاوڵاتییان ڕفاندووە و ناوەکانیان بریتین لە: حەسەن مەحمود عوسمان، محەمەد ئەحمەد، جومعە حەمید، خەلیل عەبدۆ محەمەد (٣٢)، محمود حسین شێخۆ، محەمەد ئەحمەد سلێمان، خەلیل ئەحمەد شەواتی، یاسر جومعە عەلۆ، محەمەد حەمید (٤٦)، جومعە عومەر مستۆ (٤٧)، حەنان عومەر مستۆ (٣٥)،  هادی عەدنان مستۆ (٣٤) و یوسف عەبدۆ (٣٧).

هەروەها لە ناوچەی ڕاجۆ و ناوەندی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراودا، چەتەکانی میت و ئەحراری شەرقیە و چەتەکانی پۆلیسی سەربازی ٧ کەسیان ڕفاند و ناوەکانیان بریتییە لە؛ محەمەد سالح، محێدین ڕەشید مێقداد (٥٨)، شیخ موسا ڕەشید مێقداد (٤٨)، ئەحمەد عەبدولڕەحمان مەمۆ، رونی محەمەد ئیبش، محەمەد ئەحمەد مستەفا (٣٨) و ئەسلان شیخموس حەبەش (٣٩).

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە سەرانسەری کانتۆنی عەفرین زیاتر لە ٩٠٠ دار (داری زەیتون و هەنار و دارەکانی دیکە)یان بڕیوەتەوە. چەتەکان بۆ بازرگانیکردن و سوتاندن سروشتەکان تاڵان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٤٦ کەس، کە ٣٠ کەسان ژن بوون لە عەفرینی داگیرکراودا لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ڕفێندراون و ١٨ کەسی تریشیان کوشتووە. هەروەها زیاتر لە ٨ هەزار و ٥٠٠ دار بڕاونەتەوە و زیاتر لە ٣٠٠ دار و دەیان هێکتار دارستان و کێڵگەشیان سوتاندووە".

ژ.ت