لە مانگێکدا ٥٣ هێرش کراوەتە سەر عەفرین و شەهبا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، ٥٣ هێرشی بۆسەر کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا ئەنجام داوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، ٥٣ هێرشی بۆسەر کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا ئەنجام داوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز (ئانها)، کە بۆ زانیارییەکانی پشتی بە سەرچاوە سەربازییەکان بەستووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە نێوان ١ بۆ ٣١ تەمووز، ٥٣ جار هێرشی بۆسەر ٣٢ گوند، شارۆچکەی مەراناز، ناوچەی تل ڕەفعەت، فرۆکەخانەی منخ و بنکە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق ئەنجام داوە.
به هۆی ئەو هێرشانە کە بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان، گولە هاوەن، کاتیۆشا ئەنجام دراون، سەربازێکی حکومەتی دیمەشق گیانی لەدەستداوە و ١٢ کەسیش کە ٩ کەسیان سەربازن بریندار بوون.
هەروەها هێرشەکان زیانی ماددیشیان لێکەوتووەتەوە و زیان بەر زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتووە.
ژ. ن