لە مانگی ئەیلولدا لە منبج ١٤چەتە کوژراون و ١٩چەتە بریندار بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری هێرشەکانی چەتەکان لە ناوچەکەی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لانیکەم ١٤ ئەندامی چەتەکان کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، ئاماری هێرش و پەلامارەکانی چەتەکان کە دەیانویست بکەونە ناو هەرێمەکەوە و هەروەها زیانەکانی چەتەکان لە مانگی ئەیلولی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئامارەکان بەم شێوەیە؛

٤٠٠ تۆپ و هاوەن بەر ناوچەکە کەوتوون

٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ هێرشیان کردووتە سەر هەرێمەکە

٨ جار چەتەکان هەوڵیانداوە بکەونە ناو کانتۆنی منبجەوە، بەڵام هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی شارەکە ڕێگریان کردووە

٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی منبجەوە خراونەتە خوارەوە

لە ئەنجامی هێرشەکانەدا ٤ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

١٤ چەتەکان کوژران.

١٩ چەتە بریندار بوون.

وردەکاری ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی بە سەدان هاوەن و تۆپ هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی کانتۆنی منبج". ١٤ تۆپ لە گوندی هۆشەریەێ دراوە، ٤٥ تۆپ لە چاتێ، ٥ تۆپ لە دێریک، ١٥ تۆپ لە توخارێ، ٩٨ تۆپ لە ئەوەن دادات، ١٢تۆپ لە مەفارید، ٢١ تۆپ لە مەحسەنلی، ٣٠ تۆپ لە جەرادێ، ١٣ تۆپ لە عەرەب حەسەن، ٢٥ تۆپ لە ئوم تۆپ لە جلود، ٣٢ تۆپ لە دەندەنیە، ٢٢تۆپ لە سیادە، ٩ تۆپ لە کاوکلی، ٥٩ تۆپ لە کۆر هیۆک دراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بنکەکانی خۆی لە گوندەکانی شەخس ناسر و یاشلی کە لە بەرەی جەنگەوە نزیکن، گوندەکانی ئاماژەپێکراوی تۆپباران کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە هێرشەکاندا زیانی ماددی بەر دانیشتووان کەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و ڕێگەیان نەداوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بکەونە ناو گوندەکانەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕۆژی ١١/٩/٢٠٢٤  چەتەکان دەیانویست بکەونە ناو گوندی ئوم جلودێ، بەڵام شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و شەڕ دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا ١٠ چەتە کوژران و ١٠ چەتەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیاندراوە کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا چەتەکان چەندین جار هەوڵیانداوە بکەونە ناو لادێکانی منبجەوە، بەڵام لە لایەن ئەنجومەنی سەربازی مبنجەوە هەوڵەکانیان تێکشکاندووە.