تەرمی شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد عەبود ئەل موستەفا بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد عەبود ئەل موستەفا بەخاک سپێردرا.
سەدان دانیشتووی کانتۆنی تەبقە، نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بەشداربوون لە بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید محەمەد عەبود ئەل موستەفا کە ١٨ ی تشرینی دووەم لە کانتۆنی تەبقە شەهیدبوو.
مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەڕێوەچوو، هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی تەبقە مونە ئەل ئەحمەد ڕایگەیاند سەربەرزین بە شەهیدان و بەڵێن دەدەین درێژە بە ڕێگەکەیان بدەین.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی کانتۆنی تەبقە ئەحمەد عومەر گوتی: "شەهیدبوون پلەیەکە هەر کەسێکی سەر ئەم خاکە خوازیارە پێی بگات".
هەروەها دووپاتی کردەوە، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بووەتە نموونە و لەسایەی فیداکاریی شەهیدنا ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە.
دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. پاشان تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.