لە مارێ و عەزاز ٢ چەتە کوژران، ٤ی دیکەش بریندار کران
هەرەئە ئاشکرایکرد لەو چالاکیەیی لە مارێ و عەزاز ئەنجامییان داوە، ٢ چەتەیان کوشتووە و ٤ی دیکەشییان بریندار کردووە.
هەرەئە ئاشکرایکرد لەو چالاکیەیی لە مارێ و عەزاز ئەنجامییان داوە، ٢ چەتەیان کوشتووە و ٤ی دیکەشییان بریندار کردووە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) لە ٢٣ و ٢٤ تەمموزدا لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجام دا.
هەرەئە دەربارەی ئەو چالاکییانە بە ڕاگەیاندراوێک ئەم زانیارانەی بڵاوکردەوە:
"چالاکی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە
لە ٢٣ی تەمموز لە هێڵی مارێ لە چالاکیەکی نیشانەشكێنیدا چەتەکەیەک کوژرا، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە هێڵی شێراوا لە چالاکیەکەی تایبەتی هێزەکانماندا ٤ چەتەی دیکەش بریندار کرا.
لە ٢٤ی تەمموز لە هێڵی عەزاز لە چالاکیەکی نیشانەشكێنیدا چەتەیەک کوژرا."