بە دیمەن

لە مەڕاسیمێکدا تەرمی شەهید دلۆڤان بە خاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی کۆماندۆ، شەهید دلۆڤان شێران لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردرا.

دانیشتوانی کانتۆنی فورات تەرمی شەڕڤان دلۆڤان شێران ( حەسەن محەمەد گوڵی) کە لە ٣٠ ی تشرینی دووەمدا لە هێرشی سەر حەلەبدا شەهیدبوو، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بە خاک سپارد.

بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی سەربە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری مەڕاسیمی بە خاک سپاردنەکە بوون.

لە مەڕاسیمەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن نیشاندرا، پاشان وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆی کانتۆنی فورات ئایشە ئەفەندی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد.

ئایشە ئەفەندی دووپاتی کردەوە کە لە سایەیی بەرخۆدانی شەهیدان ئەمڕۆ گەشتوون بەم ئاستە و گوتی: "گەلی کورد ساڵانێکە بەرخۆدان دەکات، هیچکات دەسەڵاتداری قبوڵ نەکردووە، هەر بۆیە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کورد هەمیشە بەهێزە، لە سایەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد خۆی ناسی و خۆی بە ڕێکخستن کرد، هیچکات گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە نانێت.  دەبێت بە بەرخۆدانەکانمان  تۆڵەی شەهیدەکانمان لە دووژمن بکەینەوە. هیچکات تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین و سەرمان لە بەرانبەر دوژمن بەرز دەکەینەوە".

ئه ندامی مەجلیسی سەربازی کانتۆنی فورات، ئیسماعیل ئیسماعیل، جەختی کردەوە که شه هیدان به هەموو بوێری خۆیانەوە لە بەرانبەر دووژمن شەڕ و تێکۆشانیان کرد و وتی: "شه هید دلۆڤان به هێز و ئیرادەی خۆی له بەرانبەر دوژمنی دڕنده شەڕی کرد. له سایەی هێزەکەمان، پلانەکانی دوژمن شکستی هێنا. گەلەکەمان لە هێرشەکانی سەر حەلەب و شەهبا بەرخۆدان دەکات. هەمیشە پشتگیری گەلەکەمان دەکەین و خوێنی شەهیدەکانمان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین".

هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات، عارف بالی، بەناوی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد و وتی: "شەهید دلۆڤان بۆ پاراستنی ئێمەی گەلی کورد لە حەلەب بە قارەمانی و فیداکاری شانبەشانی هاوڕێکانی تێکۆشان و بەرخۆدانی کرد. هێڵی شەهیدەکانمان تا کۆتایی درێژە پێ دەدەین".

لە دوای قسەکان ناسنامەی شەهید دلۆڤان شێران لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەی ئازادی بە دروشمی  “شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.