لە ڕمێلان ٥١ شەهید یادکرانەوە

لە شارۆچکەی ڕمێلانی سەر بە گەرکی لەگی کانتۆنی جەزیرە، ٥١ شەهید یادکرانەوە.

دانیشتووانی شارەکانی گەرکی لەگی و ڕمێلانی کانتۆنی جەزیرە ٥١ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن و هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) و گەریلاکانی ئازادی کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموز شەهیدبوون، یادکرانەوە.

مەراسیمەکە لەلایەن مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری گەرکی لەگی لە ناوەندی چاند و هونەری ئارام تیگران لە ڕمێلان ئەنجامدرا.

سەدان دانیشتووی گەرکی لەگی و ڕمێلان و ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ڕێکخراوەکان لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون، مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد. پاشان دایکانی شەهید مۆمیان داگیرساند و گوڵیان لەبەردەم وێنەی شەهیدان دانا. سینڤزیۆنێک بە وێنە و دیمەنی شەهیدان پیشاندرا.

لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.