لە منبج بەهۆی گولـلە تۆپی نەتەقیوی چەتەکان، ٢ منداڵ برینداربوون

لە منبج، دوای تۆپبارانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، گولـلە تۆپێکی نەتەقیو ٢ منداڵی بریندار کرد.

بە پێی زانیارییەکان، بەهۆی گولـلە تۆپێکی نەتەقاوە دوو منداڵ بە ناوەکانی "حسێن مستەفا" و "ئەیاد محەمەد خێر مستەفا" بریندار بوون.

ھەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، ئەو منداڵانە لەکاتی شوانی لە باکووری شارەکە، لەناکاو گولـلە تۆپێکی نەتەقاوە پێیاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بە سووکی بریندار بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ڕۆژانە دەورووبەری منبج دەکەنە ئامانج.

ژ.ن