لە منبج چەتەیەک کوژرا
لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە بێ وەستان گوندی محسەنلی منبجیان تۆپباران دەکرد، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج چالاکییان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژرا.
لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە بێ وەستان گوندی محسەنلی منبجیان تۆپباران دەکرد، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج چالاکییان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژرا.
دەوڵەتی تورک وێڕای چەتەکانی لە کاتژمێر ٨ بەدواوە بێ وەستان بە کاتیوشا و چەکی قورس گوندی محسەنلی لە باکووری منبج بۆردومان کرد.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژرا.
هـ . ب