لە مەنبەج ڕێپێوانی پشتگیری بۆ قەسەدە: شارەکەمان دەپارێزین
لە مەنبەج بۆ پشتگیری قەسەدە کە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک وەستاوە، ڕێپێوان ئەنجامدرا و گوترا: "ئێمە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانمان شارەکەمان دەپارێزین و درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین".
لە مەنبەج بۆ پشتگیری قەسەدە کە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک وەستاوە، ڕێپێوان ئەنجامدرا و گوترا: "ئێمە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانمان شارەکەمان دەپارێزین و درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین".
بۆ پشتیوانی قەسەدە، هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج، هێزەکانی پاراستنی مەنبەج، سەدان دانیشتووی مەنبەج، ئەندامانی ئیدارەی مەدەنی، مەجلیسە مەدەنییەکان، پارتە سیاسییەکان، ئەندامانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج، ڕیشسپی شێخی عەشیرەتەکان و ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا، ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی میزانەوە بۆ چوارڕیانی دەلە دەستی پێکرد.
خێر شێخۆ: شارەکەمان دەپارێزین
لە چوارڕیانی دەلە ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری مەدەنی دیموکراتیکی مەنبەج، محەمەد خێر شێخۆ، پیلانگێڕی و هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت مەنبەجی شەرمەزار کرد، گوتی: " بە پێی پیتەکانی وشەی مەنبەج، با پێکەوە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانمان شارەکەمان بپارێزین، بەڵێن بە شەهیدەکانمان دەدەین کە شوێن پێی ئەوان بکەوین. بەهاوکاری گەل ئەم پیلانگێڕییانە تێکدەشکێنین و دەستکەوتەکان دەپارێزین و لە یەک سەنگەرداین بەرامبەر هێرشەکان".
شێخۆ گوتی: "ئەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەکاردێن و شاری خۆیان وێران دەکەن و گەلەکەیان دەکوژن، پێیان دەڵێین، مەبنە گەمەی دەستی هێزە دەرەکییەکان".
دەروێش: ئێمە پیلانگێڕیمان لەناوبرد
لە لایەکی ترەوە، وتەبێژی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، شەڕڤان دەروێش، گوتی: "بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، عەشیرەتەکان و شەڕڤانان لە هەموو بەرەکانی شەڕ پیلانگێڕییەکانمان تێکشکاند. ئێمە خەڵکی ئەم عەشیرەت و وڵاتەین و کەس ناتوانێت لەبەردەممان بوەستێت".
دەروێش سوپاسی ئەو گەنجانەی کرد لە تەنیشت هێزەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج وەستان و چەکیان لە دژی دوژمن هەڵگرت.
هێزی دەروێشی بەرگریکارانی شار لە ئەنجومەنی سەربازی مەنبج، جەیش ئەلسیوار، جەبەت ئەکراد، لیوا ئەلشیمال ئالدیموکراتی و ئەنجومەنی سەربازی باب هەموویان لە بەرەی پێشەوەی شەڕدان و وانەی سەختی چەتەکان دەڵێنەوە.
دەروێش دووپاتی کردەوە: "هێزەکانی پاراستنی شارەکە، مەجلیسی سەربازی مەنبەج، جەیش ئەلثوار، جەبهەتول ئەکراد، لیوای شیمال ئەلدیموکراتی، مەجلیسی سەربازی باب لە بەرەکانی شەڕ وانەیەکی گرانیان دایە چەتەکان".
عسێدی: خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێزین
وتەبێژی مەجلیسی ڕیشسپیانی مەنبەج، شێخ محمد سدیق ئەلعسێدی قسەی کرد و ڕایگەیاند، خەڵکی عەشیرەتەکان هەمیشە لەگەڵ هێزەکانی قەسەدە و مەجلیسی سەربازی مەنبەج دەبن. دانیشتووان و پێکهاتەکان و عەشیرەتەکان لەگەڵ قەسەدە هێرشەکانی سەر هەرێمەکەیان تێکشکاند.
ئەلعسێدی گوتی: "ئێمە پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەدان ساڵە بە خۆشەویستی و ئاشتی دەژین. پێویستە ئەردۆغان و چەتەکانی بزانن، ئێمە بەرامبەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شەڕی تایبەت بەرخۆدان دەکەین. چونکە ئێمە ئیرادەیەکی بەهێزمان هەیە".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "نا بۆ فیتنە"، "بەڵێ بۆ برایەتی گەلان" و "بژی بەرخۆدانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج"، کۆتایی هات.