لە مەنبەج تەرمی ٢ شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی بەخاکسپێردرا
لە مەنبەج تەرمی ٢ شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج عەلی ئەلعەلی و مەحمود ئەلحەجاج بەخاکسپێردرا.
لە مەنبەج تەرمی ٢ شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج عەلی ئەلعەلی و مەحمود ئەلحەجاج بەخاکسپێردرا.
دانیشتوانی مەنبەج و گوندەکانی و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و مەجلیس و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و شێخ و ڕیشسپیانی عەشیرەتەکان بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ٢ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج عەلی ئەلعەلی و مەحمود ئەلحەجاج، هەردوو شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی مەنبەج لە باشوری ئەو شارە بەخاک سپێردران.
لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندەواری مەنبەج، عەلی ئەلعەلی و مەحمود ئەلحەجاج لە ٧ی ئەیلول شەهید بوون.
لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج حەسەن ئەلحوسێن، گوتی: "شەهیدان لەپێناو پاراستنی خاک و شەرەفدا گیانیان بەخشی".
هەروەها گوتی: "شەهید شەرەف و شانازییە، جگە لە قارەمانەکان کەس ناتوانێت شەهیدبوون بەدەستبهێنێت، شەهیدان نموونەی ئازایەتی و فیداکاریین".
یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج، محەمەد عەلی گوتی: "گیانی خۆمان فیدا دەکەین بۆ ئەم وڵاتە، هەمیشە قەڵغان دەبین بۆ وڵات، پێشتر سوێندمان خوارد و ئەمڕۆ بەڵێنەکەمان نوێ دەکەینەوە".
هاوسەرۆکی مەجلیسی یاسادانانی مەنبەج، سیهام حەمۆ، گوتی: "لەکاتی ڕزگارکردنی مەنبەجەوە، بۆ پاراستنی شار و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، کوڕ و کچان شەهید دەبن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەکاتی ڕزگارکردنی مەنبەجەوە لەدەستی داعش، ڕۆژێک هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەت مەنبەج نەوەستاندووە".
هەروەها گوتی: "چەند ڕۆژە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر مەنبەج، بچوک و گەورە دەکەنە ئامانج".
لە درێژەدا گوتی: "دانیشتووانی مەنبەج بە هەموو پێکهاتەکانەوە و بە هێزی سەربازییانەوە یەکگرتوون و پشتگیری لە هێزەکانیان دەکەن. ئەوان لەگەڵ هێزەکانیان لە سەنگەرێکدان بەرامبەر هێرشەکان".
پاشان ناسنامەی شەهیدەکان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.