لە مەنبەج و شەدادی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێ کرد

لە شارەکانی مەنبەج و شەدادی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ دەستی پێ کرد.

دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان دەست پێ کردووە.

مەنبەج

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەردەم بینای ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی مەنبەج تیشکخرایە سەر ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوترا، پیلانگێڕان هەوڵ دەدەن فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەناوببەن. هەروەها دووپاتکرایەوە، ئەم هەوڵانە بە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پووچەڵکرانەوە.

هەروەها بانگەواز لە هەموو گەل و ئەندامی دەسپێشخەرییەکانی پشتگیری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و بەها ئەخلاقییەکان بەبنەما دەگرن، بەشداری کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە بکەن.

شەدادی

لە ناوچەی شەدادی مەنبەج چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆیان دەست پێ کرد.

ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) مەهدی ئەلدەخم ڕایگەیاند خەباتی کۆکردنەوەی واژۆیان لە ناوچەکە و دەوروبەری دەست پێ کردووە.

دووپاتی کردەوە، کۆمیتەکە لە ڕێکخراو و ئەندامانی پارتەکان پێکهاتووە لە چوارچیوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە خەبات کردووە و ئامانجیان کۆکردنەوەی ملیۆنێک واژۆیە لە ناوچەکە و دەوروبەری.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە کەمپەینەکە، جەختکرایەوە ئەو ئەنجامانەی کۆمیتەکە بەدەستی دەهێنێت، ڕەوانەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکرێت.