لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکێنرا و دەستبەسەر ژمارەیەک چەکدا گیرا

لەکاتی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژئاوای مەنبەج، ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکێنرا و چەکەکانیان دەستی بەسەر گیرا.

مەجلیسی سەربازی مەنبەج و هێزەکانی جەبهەتول ئەکراد بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر گوندەکانی بۆغاز و بوەیهج لە ڕۆژئاوای مەنبەجیان وەستانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان لە نزیک گوندی بۆغاز تێکشکێنرا، ژمارەیەک چەتە کوژران و هەندێکیان هەڵاتن. چەک و تەقەمەنی چەتەکان دەستی بەسەردا گیرا.

سەرچاوە سەربازییەکان دەستنیشانیان کرد، هەوڵی هێرشی چەتەکان وەستێنراوە و چەندین چەتە کوژراون.