بە دیمەن

لە مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تەقێنرایەوە

هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ئۆتۆمبیلێکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی تەقاندەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ناوەندی ڕاگەیاندنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج بڵاوی کردووەتەوە، ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان کە پڕ بووە لە چەک و تەقەمەنی کاتێک بەرەو گوندی جەبلەت ئەل حەمرا دەچوو، تەقێنراوەتەوە.

لەو ئۆتۆمبیلەی کە لەلایەن شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی مەنبەجەوە تەقێنرایەوە، زانراوە کوژراو و برینداری چەتەکان هەبوون، بەڵام زانیاری ڕوون بەردەست نییە.