لە ناوچەی شێرانێی کۆبانێ گۆشەگیری شەرمەزار کرا

لە ناوچەی شێرانێی کۆبانێ بە رێپێوانێک گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.

بە سەدان گەنج و ژن لە بەرامبەر گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی شێرانێی کۆبانێ رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕ بەرزکرانەوە. رێپێوانەکە لە ئەنجمەنی ناوچەی شێرانێیوە دەستیپێکرد و تا ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شێرانێ بەردەوام بوو.

لە رێپێوانەکەدا بێ وچان دروشمەکانی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی بەرخودانی ئیمراڵی' وترانەوە.

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی گەنجی ناوچەی شێرانێ نەجاح ئیبرام قسەی کرد و وتی، "ئێمە بە رۆحی ژنان گۆشەگیری تێکدەشکێنین و رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

رێپێوانەکە بە وتنەوە دروشم کۆتاییهات.

ژ. ن