لە ڕەقە ٤٠ چەتە دەستگیرکرا
هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە شانە نوستووەکانی چەتی دەوڵەتی تورک و داعشدا ٤٠ چەتەییان بە چەک و تەقەمەنییەکانیانەوە دەستگیرکردووە.
هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە شانە نوستووەکانی چەتی دەوڵەتی تورک و داعشدا ٤٠ چەتەییان بە چەک و تەقەمەنییەکانیانەوە دەستگیرکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە ٤ی کانوونی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراواندا لە گەڕەکەکانی کانتۆنی ڕەقەدا ٤٠ چەتەیان دەستگیرکردووە و دەستبەسەر چەک و کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە چەتە دەستگیراوەکان لە شانە نوستوو و شاراوەکانی چەتەی داعش و 'سوپای نیشتیمانی'ی سەر بە دەوڵەتی تورکن.
هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا بڕیی ئەو چەک و تەقەمەنییانە ئاشکرا کراوە کە دەستی بەسەردا گیراوە، کە ٣ چەکی کڵانشیکۆف، ٢٥ هاندی تەلەفون، لاپتۆپ و بڕێکی زۆری فیشەکە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کراوە لە کاتی بینینی هەر کەس و جوڵەیەکی نامۆدا هێزەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.