لە ڕەقە سەردانی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی سیهام بۆزان
دانیشتووانی ڕەقە چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی بنەماڵەی گەریلای هەپەگە ئازادی ستێرک (سیهام بۆزان).
دانیشتووانی ڕەقە چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی بنەماڵەی گەریلای هەپەگە ئازادی ستێرک (سیهام بۆزان).
گەریلای هەپەگە سیهام بۆزان (ئازادی ستێرک) لە ١ ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.
دانیشتووانی ڕەقە، ئەندامانی مەجلیسە مەدەنی و سەربازییەکان، چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی شەهید ئازادی ستێرک لەبەردەم ماڵی شەهید لە شارەکە.
لە خێوەتەکەدا، ئەندامی دامەزراوەی کاروباری ئایینی، عەلی ساڵەح، گوتی: "بۆچی فرمێسک دەڕێژن، خودای مەزن دەفەرموێت، شەهید زیندووە و نامرێت، نابێت لەسەر شەهیدان بگرین".
مامی شەهید ئازادی ستێرک، عوسمان بۆزان، بەڵێنی دووپاتکردەوە، درێژە بە هێڵی شەهیدان دەدەن و دەسکەوتەکانیان دەپارێزن.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.