لە قامیشلۆ لە دژی ڕێکخستنی تاوان، ئۆپراسێۆنێک بەرێوەچوو
لە ڕۆژهەلات و باکوری سوریا لە ئۆپراسێۆنێکدا ٨ ئەندامی ڕێکخستنی تاوان دەستگیر کران.
لە ڕۆژهەلات و باکوری سوریا لە ئۆپراسێۆنێکدا ٨ ئەندامی ڕێکخستنی تاوان دەستگیر کران.
ماوەیەکە لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئۆپراسێۆن لە دژی تاوانەکانی دزی، گەندەڵی ... هتدا، دەستی پێکردووە، بەردەوامە و گۆمەڵگا پشتگیری ئەو جۆرە ئۆپراسێۆنە دەکەن.
٨ ئەندامی ڕێکخستنی تاوان، کە تاوانبارن بە ساختەکردنی بەڵگە فەرمیەکان، ساختەکردنی پسولە، ساختەکردنی ژمارە و پەڕەی کەلوپەلەکان، تاوەناکانی زیان گەیاندن بە داموو دەزگاکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەری و قەسەدە، دەستگیرکران.
ئەو تاونبارانەی ئەو تاوانیان کردوە خۆیان لە ناو داموو دەزگاکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەری و قەسەدە بە رێکخستن کردبوو، بە ملێۆنان دۆلاریان دزیوە و هەموو تاوانەکانیشیان بە بەڵگەوە پشت ڕاستکراونتەوە لە لایەن دادگاوە، تاوانبارەکان بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون و ڕەوانەی زیندان کراون.
دادوەران لە کاتی دادگایکردنی تاونباراند ئەوانی بە( ڕێکخستنی تاوان و ڕێکخستن کردن )بەناو کرد و سزایانی دا.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسەکەمان تێکۆشان لە دژی گەندەڵی و تاوان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژەی دەبێت.
ڕ.ح