بە دیمەن

لە قامیشلۆ شەهید یوسف گولۆو نەوەکانی و شەهید عەنتەر یادکرانەوە

خەڵکی شاری قامیشلۆ لە سێیەمین ساڵیاددا، شەهید یوسف گولۆ و نەوەکانی مەزڵوم و محەمەد گولۆ و شەهید عەنتەر دێرسمیان بیرهێنایەوە.

خەڵکی شاری قامیشلۆ و ئەندامی پارت و ڕێکخراوەکان و شێخ و ڕیش‌سپی عەشیرەتەکان لە گۆرستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە قامیشلۆ مەراسیمی سێیەمین ساڵیادی شەهید بوونی یوسف گولۆ و هەردوو نەوەکەی مەزڵوم و محەمەد گولۆ و شەهید عەنتەر دێرسیمیان ئەنجامدا.

یوسف گولۆ و هەردوو نەوەکەی مەزڵوم و محەمەد گولۆ لە ٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج، شەهید عەنتەر دێرسیم لە ١١ ی تشرینی دووەم شەهیدکرا.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) عەمار موسا قسەی کرد و شەهیدەکانی بیرهێنایەوە، گوتی: "تێکۆشەر یوسف گولۆ لەسەر ڕێگەی شەهیدان هەنگاوی نا، ئەمڕۆش بووەتە سیمبول و مەشخەڵی گەلەکەی".

برای شەهید یوسف گولۆ، ئیبراهیم گولۆ، گوتی: "ئەمڕۆ وەک تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمەکە لەم شوێنە پیرۆزە، ساڵیادی ئەم ٤ شەهید بەرزڕادەگرین".

دواتر ئامادەبووان گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا.