لە قامیشلۆ زۆربەی شوێنەکان داخران

پێش چەند کاتژمێرێک لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی چەند شەڕڤانێکی یەپەگە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداری فراوان لە مەراسیمەکەدا، زۆربەی شوێنەکان لە قامیشلۆ داخران.

زۆربەی دوکان و فرۆشگاکانی قامیشلۆ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ داخران، وەک ڕێزلێنان بۆ گیانی ٤ شەهیدەکەی یەپەگە، دیار خەلیل (دیار شۆڕش)، بەرزان شێخموس (گارزان قامیشلۆ)، ئەحمەد موسا (هیوا قامیشلۆ)، ئارام ئیبراهیم (ئۆرهان قامیشلۆ) کە لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەر لە ٣ ی ئاب شەهیدبوون، ئەوەش پێش چەند کاتژمێرێک لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەڕڤانەکان و وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشدارییەکی بەرفراوان لە مەراسیمەکە کە بڕیارە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ بەڕێوە بچێت.

چاوەڕێ دەکرێت هەزاران هاوڵاتی هەرێمی جەزیرە بەشداری مەراسیمەکە بکەن.