لە قەرەقۆزاخ و تشرین گورزی قورس لە چەتەکان درا

لە قەرەقۆزاخ و تشرین گورزی قورس لە چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەشێندرا. لە چالاکییەکاندا هێندەی روونبووەتەوە ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبراون و ژمارەیەکی زۆر چەتەش کوژراون.

چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا کە سەر بە دەووڵەتی تورکی داگیرکەرن روویان کردبووە قەرەقۆزاخ و لەوێ کەوتنە بۆسەی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج. چەتەکان گورزی سەختیان بەرکەوت و ناچاربوون پاشەکشێ بکەن.

لەو نێوەدا چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا هەوڵیاندا بگەنە بەنداوی تشرین، بام گورزیان بەرکەوت. ٥ ئۆتۆمبێل لەناوبران و ژمارەیەکی زۆر چەتەش کوژران یاخود برینداربوون.