لە رەقا نەورۆز پیرۆزکرا

لە شاری رەقای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆز پیرۆزکرا.

بێریڤان خالید و عەبد حەمید ئەلمنباش هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان کرد و نەورۆزی گەلی کورد و گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

هاوسەرۆکەکان رایانگەیاند، نەورۆز سمبوڵی رزگارکردنی گەلانە لە زوڵم و زۆردەستی و داوایان لە گەلانی سوریا و دانیشوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد کە لەگەڵ گەلی کورد جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەن.

هەروەها بەشداربووانی نەورۆز ئاگریان کردەوە و لە دەوری ئاگر هەڵپەڕین.

ف.ق