لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٨٩ چەتە دەستگیرکراون
بەپێی ئاماری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٢٠٢٣دا لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی چەتەکان بەگشتی ٩٤ شانەی هەڵوەشێنراونەتەوە و ٢٨٩ چەتەیش دەستگیرکراون.
بەپێی ئاماری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٢٠٢٣دا لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی چەتەکان بەگشتی ٩٤ شانەی هەڵوەشێنراونەتەوە و ٢٨٩ چەتەیش دەستگیرکراون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری چالاکیەکانی لە دژی شانەکانی داعش، هەواڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ئاشکراکرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی ناوخۆ کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ٩٤ شانە کە ١٩یان سەربە هەواڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوون، ٤٣ چەتەی داعش، ١٤ کۆمەڵی سەربە حکومەتی دیمەشق و ٤ لە چەتەکانی سوپای نەتەوەی سوریا بڵاوکردەوە. لە چواچێوەی ئەم ئۆپراسیۆنەدا ٢٨٩ چەتە دەستگیرکراون و ١٢١ تەقەمەنی پووچەڵکراونەتەوە. لە ناو ئەو تەقەمەنیانەدا ٤٩ یان لە کانتۆنی جەزیرە، ٣٠ لەکانتۆنی ڕەقە، ١٧ لە کانتۆنی دێرەزور، ١٨ لە کانتۆنی تەبقە، ٢ لە کانتۆنی فورات و ٥ لە کانتۆنی مەنبەج پووچەڵکراونەتەوە.