لە شاری حه‌له‌ب بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ڕێپێوانێك ئه‌نجامدرا
له‌شاری حه‌له‌ب ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له پێناو ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا.
له‌شاری حه‌له‌ب ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له پێناو ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا.
لقی گه‌ره‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده)، له‌شار حه‌له‌ب له دژی گۆشه‌گیری و به مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌كه له‌به‌رده‌م هۆڵی ٨ی ئادار له ڕۆژئاوای گه‌ڕه‌كه‌كه كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به چالاكییه‌كه‌یان كرد و به ڕێپێوانێك به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه ڕۆشتن.
ڕێپێوانه‌كه له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه گۆڕدرا بۆ گردبوونه‌وه و لای خۆیه‌وه ئایشه حسۆ، ئه‌ندامی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده وتی: سڵاو له به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئۆجالان ده‌كه‌ین و به‌ڵێین ده‌ده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به‌دی دێت و خاكی داگیركراو ڕزگار ده‌كرێت، بێ وچان كار و خه‌بات بكه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده جه‌ختیشیكرده‌وه، به بێ ئاماده‌بوونی ڕۆشنبیران و خوڵقێنه‌رانی فكری ئازادی دیموكراتیك، ئازادی گه‌لان ده‌سته‌به‌ر نابێت.
ئایشه له كۆتایشدا وتی: سه‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك مسۆگه‌ره. هاوكات داوای له هه‌مووان كرد تا ئه‌و كاته‌ی مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بن، به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن و به‌شداری له په‌ره‌پێدان و گه‌وره‌كردنی تێكۆشان بكه‌ن.
ژ.ن