لە شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بروشور بڵاوکرایەوە

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و بزوتنەوەی کولتوری هیلالی زێڕینی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بروشور بڵاوکرایەوە.

بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەریەک لە کۆنگرەی ستار و بزوتنەوەی کولتوری هیلالی زێڕین لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" بە راگەیەندراوێک دەستی بە بڵاوکردنەوە بروشور کرد.

ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا ریحان عەلۆ رایگەیاند کە گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تا دێت دژوارتر دەبێت و وتی، "لەبەرمبەر ئەو گۆشەگیرییەدا مرۆڤایەتی بێدەنگە. بۆ ئەوەی گەل بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکەوە بژی، ئێمە خۆڕاگری دەکەین. ئێستاش ئێمە دەست بە بڵاوکردنەوە بروشور لەبارەی دۆخی رێبەر ئپۆ دەکەین. لە بروشورەکاندا باسمان لە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ کردووە. ئەم هەڵمەتەمان ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت. لە رۆژی یەکەمدا لە ناوچەی ئەحداس، فیفان و کەمپی بەرخودان ئەو بروشورانە بڵاودەکرێنەوە. لە رۆژی دووەمیشدا لە کەمپی سەردەم و ناوچەی ئەحرەس دابەش دەکرێن. لە رۆژی سێهەمدا لە ناوچەکانی تل رەفعەت و ناوچەی شێراوا بروشور بڵاودەکرێنەوە. لە کۆتارۆژیشدا بە رێپێوانێک گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکرێت".

هـ . ب