لە شەهبا باخچەی «ڕێبەر ئاپۆ» کرایەوە

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، ئەنجوومەنی شارۆچکەی تەل ڕەفعەت باخچەی «ڕێبەر ئاپۆ»ـی کردەوە.

مەراسیمی کردنەوەی باخچەکە بە گردبوونەوەی دانیشتووانی شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە بازاڕی شارەکە، پاشان چاندنی نەمام لە لێواری ڕێگەی نێوان بازاڕ بۆ باخچەی «ڕێبەر ئاپۆ» دەستیپێکرد.

مەراسیمەکە بە چاندن و ئاودانی درەختەکانی باخچەکە کۆتایی هات.