لە شەهبا داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە درووشمی "نا بۆ خیانەت و داگیرکاری، بژی بەرخۆدانی گەلان"، ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا بە درووشمی "نا بۆ خیانەت و داگیرکاری، بژی بەرخۆدانی گەلان"، ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
بە بەشداری هەزاران کۆچبەری عەفرین و دانیشتووانی شەهبا بە درووشمی "نا بۆ خیانەت و داگیرکاری، بژی بەرخۆدانی گەلان"، خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو. بەشداران تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە هاوکاری پەدەکە و ئەنەکەسە شەرمەزار کرد.
خۆپیشاندانەکە لە دەروازەی ناوچەی فافین دەستی پێ کرد. خۆپیشاندەران تا قوتابخانەی شەهید چەکدار ڕێپێوانیان کرد.
لە گۆڕەپانی قوتابخانەکە خۆپیشاندانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکان و هاوکاری پەدەکە و ئەنەکەسە شەرمەزار کران.
لەوێدا گوترا: "بانگەواز لە پەدەکە و ئەنەکەسە دەکەین پاراستنی تیرۆریستان ئەرکی ئەوان نییە. لە کوردستان دوو ڕێباز هەن، ڕێبازی ئازادی و کۆیلایەتی، ڕێبازی بەرخۆدان و خیانەت. لە باشوری کوردستان پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات بۆ شەڕی گەریلا. لە ڕۆژئاوا ئەنەکەسە پشتگیری ئەردۆگان و چەتەکانی دەکات بۆ لەناوبردنی خەونەکانی کورد".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، گەلی کورد لە هەموو کاتێک نزیکترە لە ڕزگارکردنی عەفرین، بۆیە هێرشەکان دژی هەرێمەکە زیاتر دەکەن، پەدەکە و ئەنەکەسە بەکاردێنن بۆ هێرشکردنە سەر بەها مەعنەوییەکانی گەلی کورد و توندکردنەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هەروەها ئاماژە کرا بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتکرایەوە، ماڵباتی شەهیدان و خەڵکی عەفرین و شەهبا بەم گەمانە فریو ناخۆن و ئامادەن بۆ ئەم قۆناغە سیاسی و سەربازییە.