بە دیمەن

لە شەهبا سڵاو لە بەرخۆدانی باکووی کوردستان کرا

بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئێلح، خەلفەتی و مێردین، یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی عەفرەین- شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخست.

بۆ شەرمەزارکردنی ‌‌هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر  شارەوانییەکانی ئێلح، خەلفەتی و مێردین، بە پێشەناگایەتی یەکێتی  شارەوانییەکانی کانتۆنی عەفرەین- شەهبا، گەل و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراو و دەستەی کانتۆنی  شەهبا- عەفرین  لە گوندی کەفەر گاریسی سەربە ناوچەی ئەحداس ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخست.

ڕێپێوانەکە لە گوندی کەفەر گاریس بە درووشمی"بە ڕێبازی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هەموو گەڕەک و شارەوانییەکان دەکەینە گۆڕەپانی تێکۆشان" و "ڕێگای ئاشتی و دیموکراسی  بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان نابێت"پلانی ئەوان لەبار دەبەین"بژی بەرخۆدانی باکووری کردستان" دەستی پێکرد و تاکو بەردەم باڵەخانەی شارەوانی کانتۆنی عەفرین- شەهبا درێژەی هەبوو.

لە بەردەم باڵەخانەی یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا دوای خولەکێک ڕێزگرتن، بە ناوی یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی عەفرین-شەهباوە حەنیف سیدۆ و فاتمە ئیبرائیم لێدوانیاندا.

 لە لێدوانەکەدا سڵاو لەبەرخۆدانی باکووری کوردستان کرا و هێرش و داگیرکارییەکانی دوەوڵەتی تورک بۆ سەر شارەوانییەکانی ئێلح، خەفەتی و مێردین شەرمەزار کرا.

هەروەها پەیام دووپاتکرایەوە، "ئێمە وەک دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتگیری بەرخۆدانی باکوور هەرچی بکەوێتە ئەستۆمان ئامادەین" دووپات. ئێمە تەواوی شارەوانی و دامەزراوەکانی خۆمان دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان و چالاکی. ئێمە لە هەموو شوێنێک پشتیوانی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان دەبین."

 چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی"بژی بەرخۆدانی باکووری کوردسان" کۆتایی هات.