لە شەهبا یادی ڤیان سۆران کرایەوە
ئەنجومەنی ژنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی شەهبا و عەفرین، یادی ئەندامی کۆمیتەی دامەزراندنی پەکەکە و فەرماندەی یەژا ستار ڤیان سۆرانی کردەوە.
ئەنجومەنی ژنی بنەماڵەی شەهیدان لە کانتۆنی شەهبا و عەفرین، یادی ئەندامی کۆمیتەی دامەزراندنی پەکەکە و فەرماندەی یەژا ستار ڤیان سۆرانی کردەوە.
ئەندامی کۆمیتەیی دامەزراندی پەکەکە و فەرماندەیی یەژا ستار (لەیلا والی حەسەن) بە ناسناوی ڤیان سۆران، لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا لە ساڵیادی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهیدبوو. لە ١٨هەمین ساڵیادی شۆڕشگێڕ و پێشەنگی کورد ڤیان سۆران، لە لایەن ئەنجومەنی ژنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین- شەهبا یادکرایەوە.
چالاکیەکە بە بەشدرای ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە کەمپی سەردەمی ناوچەیی ئەحداسی شەهبا ئەنجامدرا.
چالاکیەکە بە خولەکێک ڕیزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر ئەندامی کۆمیتەیی پەرەوەردەی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان جودی موستەفا ژیاننامەی شەهید ڤیان سۆرانی خوێندەوە، دواتر بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیانی شەهید نمایشکرا.
چالاکیەکە بە دروشمی "شەهیدن نامرێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایهات.