لە شەهبا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی رووسیا کرایە ئامانج
لە شەهبا بە بۆمب هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی رووسیا. ئاماژە بەوەدراوە کە هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە شەهبا بە بۆمب هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی رووسیا. ئاماژە بەوەدراوە کە هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازی هێزەکانی رووسیا لە نێوان گوندەکانی هەربەل و ئوم هۆشدا کراوەتە ئامانج.
تائێستا نەزانراوە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبی چێنراوەوە بووە یاخود بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلەکەی کردووەتە ئامنج، لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانەوە زانیاری رانەگەیەندراوە.
هــ . ب