لە شێراوا گەنجێک ڕفێنرا

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی فەیلەق ئەلشام، گەنجێکیان لە شێراوای عەفرینی داگیرکراو ڕفاند و بەرەو شوێنێکی نادیار برا و چارەنووسی نادیارە.

چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک، ئەمڕۆ گەنجێکیان بە ناوی وەلید بەرەکات سەلمۆ لە گوندی باسوفانی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ڕفاند.

راگەیەنرا کە وەلید بەرەکات سەلمۆ بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی لە چەتەکان وەرنەگرتووە و ئاژەڵەکانی لە نێو زەویەکاندا لەوەڕاندووە، ڕفێنراوە.

تاوەکو ئێستا چارەنووسی وەلید بەرەکات سەلمۆ نادیارە.

ف.ق