لە شێراوا مینێک تەقیەوە: کەسێک گیانی لەدەستدا

لە شێراوای عەفرین مینێکی دەوڵەتی تورک تەقیەوە و گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ گیانی لەدەستدا.

لە ناوچەی شێراوای عەفرین، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، هاوڵاتیەکی ٢٣ ساڵ بە ناوی عەلی محەمەد حەمڕەشۆ گیانی لەدەستدا.

عەلی محەمەد حەمڕەشۆ خەڵکی گوندی بەرادەی شێراوایە، بەڵام لە گوندی کلۆتێ نیشتەجێ ببوو.

عەلی محەمەد حەمڕەشۆ سەرەتا بە سەختی بریندار بوو، هەرچەندە بۆ ناوەندی تەندروستی مانگی سور لە گوندی برجقاس گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نەتوانرا گیانی رزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا.

ف.ق