لە سەرانسەری ڕۆژئاوا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ تا ٨:٠٠ ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ تا ٨:٠٠ ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:
"بەهۆی ڕەوشی ئەمنی و باری لەناکاوی سوریا، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و ڕێگری لەو کارانەی زیان بە ئاسایشی هاوڵاتیان دەگەیەنن، لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ (ئێوارە) تا ٨:٠٠ (بەیانی) قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنین".