لە سوریا هێرشی ئاسمانی: بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان کوژرا

لە سوریا بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان و خانەوادەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژران.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، مەرعی ئەلرەمسان و هاوسەر و ٦ منداڵی لە هێرشی ئاسمانی ئۆردندا کوژراون.

راگەیەندرا کە هێرشەکە لە رۆژهەڵاتی هەرێمی سوێدای نزیک سنوری ئۆردن ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆردن هیچ راگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.

مەرسەدی سوری ئاماژەی بەوەکرد، رەمسان وەک بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەناسرێت و بە تایبەتی بازرگانی مادەی کاپتاگۆن بووە کە ئەو مادەیەی بۆ ئۆردن دەنارد.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و گروپە چەتەکان سوود لە فرۆشتنی مادەی کاپتاگۆن وەردەگرن. هەروەها لە هەرێمەکانی ژێر داگیرکەری تورکیش بازرگانی پێوە دەکرێت.

ف.ق