لە تەل تەمر دەوڵەتی تورک و پەدەکە شەرمەزار کران
گەنجانەی ناوچەی تەل تەمری کانتۆنی حەسەکە، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی هاوکاریی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
گەنجانەی ناوچەی تەل تەمری کانتۆنی حەسەکە، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی هاوکاریی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا - لقی تەل تەمر ڕێپێوانێکی ئەنجامدا. دەیان ئەندامی تەڤگەرەکە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە تەل تەمر دەستی پێکرد. له میانی ڕێپێوانه که دا پانکارتەکان درووشمی "هاوکاری دەوڵەتی تورک دژایەتی هەموو گەلانە" و "نا بۆ داگیرکەری تورک" و "بمرێ خیانەت" بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانەکە لە کۆتایی گەڕەکی شەهید ئازاد گۆڕا بۆ گردبوونەوە. ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا-لقی تەل تەمر، هاشم عەبدولقادر، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتبوو: "پەدەکە هەڤاڵە تێکۆشەرەکانمان لە چیا گەمارۆ دەدات بۆ ڕازیکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک. هەروەها پەدەکە هەماهەنگی لەگەڵ میت دەکات و شوێنی گەریلاکان دەداتە داگیرکەر".
گەنجان هاوپەیمانییە هەواڵگرییەکەی ئێران و تورک و حکومەتی دیمەشقیان بە ئامانجی نانەوەی ئاژاوە لەنێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکە شەرمەزار کرد و گوتیان: "بەرامبەر هەموو جۆرەکانی خیانەت و داگیرکاری یەکدەگرین. بانگەواز لە تەواوی تەڤگەری گەنجان دەکەین لە هەموو جێیەکی کوردستان، بۆ ڕزگارکردنی کوردستان تێکۆشانی بەهێزتر بکەن".
گردبوونەوەکە بە گوتنەوەی درووشمی "بمرێ خیانەتی پەدەکە" و "نا بۆ خیانەت" کۆتایی هات.