لە تل تەمر گورزێکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە هێرشی کردە سەر سێ گوندی تل تەمر، دوای ئەوەی زیانێکی زۆری گیانی بەرکەوت، ناچار بوو بکشێتەوە. ئەمجارەیان هێرشی کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، ڕۆژی ٣ی ئەیلول لە سەرێکانی داگیرکراوەوە هێرشی زەمینی بۆسەر گوندەکانی تاوڵا، خەمسین و تل تەویل-ی سەر بە تل تەمر ئەنجامدا.

هاوکات ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران کوژران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەندێک سەرچاوە لە سەرێکانی دەستکەوتوون، تەرمی ٢٥ چەتە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی ٤ی ئەیلولیش، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی ناوچەی عەین عیسا بە تانک و موشەک تۆپبارانی گوندەکانی مشرێف و سێگرۆی کرد.

‌هـ.ب