لە تەل تەمر هێرشکرا و کەسێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندێکی ناوچەی تەل تەمر، لە ئەنجامدا کەسێکی سڤیل بریندار بوو.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەمڕۆ گوندی ئوم ئەلکەیف لە ڕۆژئاوای ناوچەی تەل تەمر بۆمباران کرا.

لە ئەنجامی بۆمبارانەکەدا، دەحام ئەحمەد محەمەد (٢٦ ساڵ) بریندار بوو، بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی لێگەڕین کراوە.