لە تەل تەمر کوشتنی جیهان ئایماز شەرمەزار کرا

ناوەندی کەلتووری لە تەل تەمر کوشتنی گەنجی کورد جیهان ئایماز، لە ٤ ی ئایار، لەسەر دەستی نەتەوەپەرستە تورکەکان شەرمەزار دەکات.

لە ٤ ی ئایار، هونەرمەندی گەنج جیهان ئایماز (٣٠ ساڵ)، لە ناوچەی کادیکۆی ئەستەنبوڵ لەسەر دەستی دوو نەتەوەپەرستی تورک کوژرا، چونکە ئامادە نەبوو بۆ پشتیوانیکردنی ئەردۆگان و پارتەکەی گۆرانی بچڕێت.

ژمارەیەک ئەندامی ناوەندی کەلتووری شارۆچکەی تەل تەمر گردبوونەوە، لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە بۆ شەرمەزارکردنی ئەم تاوانە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، درووشمەکان بۆ شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوترانەوە، هەروەها گرووپی مۆسیقای ناوەندەکە سروودی شۆڕشگێڕی بۆ پشتیوانی جیهان ئایماز چڕی.

هـ . ب