لە تەل تەمر مناڵێکی ١٣ ساڵ بریندار بوو

لە گوندێکی ناوچەی تەل تەمری کانتۆنی حەسەکە، بۆمبێکی پاشماوەی چەتەکانی داعش بووە هۆی بریندارکردنی مناڵێک.

بەپێی زانیارییەکان، لە گوندی وادی نەجمە لە باکوری ڕۆژئاوای ناوچەی تەل تەمر، حوسام موقلەت ١٣ بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی پاشماوەی چەتەکانی داعشەوە بووە.

مناڵەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی توێژینەوە.

بەیانی ١٢ ی ئەیلول لە باکوری مەنبەج بەهۆی تەقینەوەی تۆپێکی چەتەکان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک مناڵێکی شوان بریندار بوو.